پۆلیسی سلێمانی وردەکاری روداوی کوشتنی کارمەندەکەی فریاکەوتن بلاودەکاتەوە

پۆلیسی سلێمانی زانیاری نوێ لەبارەی رووداوی کوشتنی كارمەندێكی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن بڵاودەکاتەوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تەواوبونی دەوامی فەرمی و لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە ڕێپێدراوی هەشت (ل. ئ. ح) كارمەندی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەلایەن ئۆتۆمبێلێكەوە لەگەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تەقەی لێ دەكرێت و لە ئەنجامدا گیان لەدەست دەدات.

دەشڵێت، پاش ڕوداوەكە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و بەڵگەی تاوان گەشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كراو، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمان كرا، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی  ئەوەشیخستەڕوو، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو كەسوكاری كۆچكردو دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.


PM:05:32:05/12/2018