ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بریاریدا سه‌بینێ پێنج شه‌مه ٦ی کانونی یەکەم پشوی فه‌رمیه له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگانی حكومه‌ت ، به‌هۆی ژێر ئاو كه‌وتنی هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگاكه .
له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كردوه، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بریار دراوه، به‌هۆی باران بارینی به‌خورۆ و دروست بوونی لافاو، سبه‌ینێ پێنج شه‌مه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت پشوی فه‌رمیه ، جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك شاره‌وانی و ته‌ندروستی و ئاو و ئاوه‌رۆكان .
پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه ژورێكیان پێكهێناوه بۆ دروست بوونی هه‌ر بارودۆخێكی له‌ناكاو كه‌به‌هۆی باران بارین دروست ده‌بێت.
دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارینی نوێ رووی کردۆتە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکوری عێراق و لەچەندان شوێن بۆتە مایەی لافاو و مەترسی لەسەر چەند شوێنیک دروستکردووە.