لەبارەی مووچەی سێ مانگی داهاتووەوە زانیاری ئاشکرادەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات.

میدیاکانی پارتی لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە بڵاویانکردەوە، ناوەڕۆکی نووسراوێکی بانکە بازرگانییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەی ئەوەی کە مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ بڕیاریان لەسەر درابێت، "ڕاست نییە و ناوەڕۆکی نووسراوەکەش باسی پاشەکەوتی مووچە نییە، بەڵکوو تەنیا بۆ پاکتاوی حیساباتی ساڵانەیە".

ئەو سەرچاوەیەی نێو وەزارەتی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەوە دڵنیا کردەوە کە تاوەکوو ئێستا هیچ نووسراو و بڕیارێکی فەرمی لەبارەی مووچەی ٣ مانگی کۆتایی ٢٠١٨ دەرنەکراوە و "بۆ ئەو بابەتەش دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بڕیار بدات نەک بانکە بازرگانییەکان یان وەزارەتی دارایی".

ڕوونیشی کردەوە "بە  نوسراو داوا له بەغدا کراوە، 952 ملیار دیناری  مووچەمان بۆ ڕەوانه بکەن، بۆ مووچەی هەرسێ مانگەکە، بۆیە ئەو  پارە بنێردرێ، ڕاستەوخۆ مووچە دابەش  دەکرێت. ئەگەریش زۆرە ئەو  سێ  مووچەیە بکەوێتە 2019".



PM:03:00:06/12/2018