خانەنشینی پەرلەمانتاران هەڵوەشێندرایەوە

ئەمڕۆ 6ی کانونی یەکەمی 2018 سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی خانەنشینی پەرلەمانتاران رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە ئەنجومەنی نوێنەران لەبەردەم دادگای فیدراڵیدا لێخۆشبوونی دەرکردوە لە بڕگەی تایبەت بە خانەنشینی پەرلەمانتاران لە یاسای ئەنجومەنی نوێنەراندا.

ئاماژەی بەوەشداوە کە هەر پەرلەمانتارێک هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە، لەدوای تەواوبونی ئەرکەکانیان بە یاسای خانەنشینی گشتی خانەنشین دەکرێن.



PM:03:35:06/12/2018