ئاو دەچێتە چەندین ماڵی ناوشاری هەولێرەوە
وەک هەموو ساڵێکی تر لە گەڵ هاتنی وەرزی زستان و بارینی بارانێکی زۆر، ئاوی لافاو دەچێتە چەندین ماڵی گەڕەکەکانی هەولێرەوە.
ئێوارەی ئەمشەویش ٦ ی کانوونی یەکەم، ئاو چۆتە چەندان ماڵی چەندان گەڕەکی شاری هەولێرەوە.
کێشەی لافاو و ئاو چوونە نێو مالآنەوە لە شاری هەولێر بەیەکێک لە کێشە چارەسەر نەکراوەکانی هەولێر دادەنرێت کە چەند ساڵە حکومەت نەیتوانیووە چارەسەری بنەڕەتی بۆ بکات و ئاوەڕۆی ئەو شارە چاک بکات.
PM:06:23:06/12/2018