وەزیری تەندروستی زانیاری نوێ لەسەر ئەو کەسە ئاشکرا دەکات تەقەی لە پزیشکەکە کرد

وەزیری تەندروستی باس لە هێرشبەری روداوی تەقەکردن لە پزیشکەکەی شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت:"ئەو کەسە پێشتر نەخۆشی پزیشکەکە بوە".

رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێم لە ڵیدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاندوە " ئەو کەسەی لەو روداوەدا تەقەی لە دکتۆر (كه‌مال ئه‌حمه‌د) کرد لە نۆرینگەکەی خۆی لە شەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی، نەخۆشی خۆی بوە "پاساوەکەی ئەوە بوە بەهۆی نەشتەرگەرییەكی پزیشكەكەوە توشی نەخۆشی دیکە بوە".

ئێوارەی رۆژی ٣ ی کانونی یەکەم لە شەقامی ئۆرزیدباک کەسێک بە دەمانچە و بەمەبەستی کوشتن، تەقەی لە د. کەمال ئەحمەد سەعید کرد و بە سەختی بریندار بوو، بەرامبەر ئەو رووداوە پزیشەکەکانی سلێمانی رۆژی ٣ کانوونی یەکەم مانیانگرت و بۆ یەک رۆژ هاوڵاتیان سلێمانیان بێ بەش کرد لە خزمەتگووزاریە پزیشکەکان.


ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ دوای راگەیاندنی دەستگیرکردنی ئەو تەقەکەرە لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە راگەیەندرا کە پەراوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و هیچ رونکردنەوەیەکی زیاتر نەدرایە میدیاکان.

هەر ئەمڕۆ هاوسەری ئەو تۆمەتبارە ئاشکرای کرد کە د. کەمال بۆهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەوە بۆ هاوسەرەکەی بۆتە هۆی تووشبوونی بەنەخۆشیەکی قورس و ئەوش لە تۆڵەی ئەو نەشتەرگەریە و ئەو کارەی ئەنجامداوە.



PM:06:43:06/12/2018