نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو کچە بڵاوکردەوە کە بەناوی کچەکەیەوە کراوەتەوە
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی مەلا بەختیار ڕایگەیاند" ماوەیەكە، پەیجێكی ساختە، كە دوور و نزیك ئێمە لێی بەرپرس نین، بە ناوی یەكێك لە منداڵەكانی مەلابەختیار كراوەتەوە و بێویژدانانە ناوی مارینی كچی ناوبراو بەكاردەھێندرێت و ساختەكاری پێوەدەكرێت".
ڕاشیگەیاند کە هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی بەو کارە هەڵساون هەروەک لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە"ئێمە ھەوڵەكانمان چڕ كردۆتەوە بۆ ئاشكراكرندی ئەو دەستەی كە لەپشت ئەم كارە قێزەوەنە و ھاوشێوەی ئەم كارانەن، بەدڵنییاوەوە لە ڕێگای یاسا بە سزای خۆیانیان دەگەیەنین".