کۆیە...تانکەرێکی سوتەمەنی گڕیگرت

ئەمرۆ ھەینی ٧ی کانونی یەکەم، تانکەرێکی گواستنەوەی نەوت لەگوندێکی نزیک دەشتی کۆیە گڕیگرت و بەوهۆیەوە بۆماوەی سێ کاتژمێر ھاتووچۆکردنی شۆفێران راگیرا.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی" روداوەکە لە  لەنزیک گوندی حاجی قەڵای سنوری دەشتی کۆیە روویدا، ئەوەش بەهۆی وەرگەڕانی تەنکەرەوە کاتێک  تایەی تانکەرەکە تەقیوەو لە ئەنجامدا شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوەو بۆتە ھۆی وەرگەڕانی و دواتر گڕی گرتووە.

دوای روداوەکە کارمەندانی بەرگری شارستانی کۆیە گەیشتونەتە شوێنەکەو توانیویانە گیانی شۆفێرەکە لە سوتان ڕزگار بکەن.


PM:04:13:07/12/2018