بەوێنە...خانمە هونەرمەندێکی ناسراوی کورد دەبێتە پێشکەشکار

ئەمەل سەعید کوردە، خانمە ھونەرمەندی دیاری کورد، لە لەندەن دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی ھونەری.

ئەمەل سەعید بە میدیاکانی ڕاگەیاند "خەریکی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی ھونەریم بە ناوی (مروارییەکانی غوربەت)، چەند بەرنامەیەکمان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا بڕیارمان نەداوە کە لە چ کەناڵێک پەخش بکرێت".

ئەو خانمە ھونەرمەندە ئەمساڵی خوێندنی کۆلێژی ھونەری لە لەندەن تەواو کرد، جگە لەم بەرنامەیەش وەک خۆی باسی دەکات خەریکی چەند پڕۆژەیەکی دیکەی ھونەرییە.

ئەمەل سەعید کوردە خەڵکی سلێمانییە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، (سنوور ئارام بە) یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی، چەند ساڵێکە لەگەڵ خێزانەکەی لە لەندەن دەژی.



PM:03:45:08/12/2018