ئەمڕۆ 8ی کانونی یەکەمی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا لە تویتێکدا دەربارەی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا هاتەدەنگ و دەڵێت "فەرەنسام خۆشدەوێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمریکا لە تویتەکەیدا دەڵێت "رێککەوتننامەی پاریس لەبارەی ژینگەوە لە بەرژەوەندی پاریس نییە، بەڵگەش بۆ ئەوە نیگەرانی و خۆپیشاندانەکانی سەرجەم فرەنسایە، خەڵک نایەوێت پارە بدات وڵاتانی جیهانی سێیەم کە بەڕێوەبردنیان گومانی تێدایە و پارەدانەکەش بە بیانووی پارێزگاری ژینگەیە.
ترەم نوسیویشیەتی "فرەنسییەکان دروشمیان بەرزکردوەتەوە دەڵێن (ترەمپمان دوێت) فرەنسام خۆشدەوێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە فەرەنسا، خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی کە بە هێلەک زەردەکان ناسراون، دژ بە سیاسەتەکانی حکومەت بەردەوامە و ئەمڕۆ لە پاریس زیاتر لە 700 خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.