موحسینی زەبیحی نهێنی مردنی براکەی ئاشکرادەکات

موحسین زەبیحی لەبارەی مردنی دەرهێنەری کورد ڕەحیمی زەبیحییەوە دەدوێت و زانیاری ئاشکرادەکات.

موحسین زەبیحی برای ڕەحیمی زەبیحی بە "ئێن ئاڕ تی" ڕاگەیاندووە، "گومانمان لە شێوازی گیان لەدەسەتدانی ڕەحیمی زەبیحی هەیە، پێمان وایە کوژراوە و دواتر لە ئۆتۆمبێلەکەیدا سوتێندراوە".

براکەی ڕەحیمی زەبیحی وتی: شایەتحاڵان بە بنەماڵەکەمانیان ڕاگەیاندووە کە موحسین پێشتر کوژراوە و بە دەست بەستراوەیی خراوەتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە و دواتر ئۆۆمبێلەکەی فڕێدراوەتە چەمێکەوە.

وتیشی: چەند کەسێك بینیویانە کە کەسێك پاڵ بە ئۆتۆمبێلەکەوە دەنێت و دەیخاتە چەمەکەوە و ئاگری تێبەردەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، گومانیان لە شێوازی مردەنەکەی ڕەحیم هەیە وێڕای ئەوەی وەكو بنەماڵەکەیان هیچ دوژمنایەتییەکیان لەگەڵ کەسدا نییە و کەس تۆمەتبار ناکەن بە کوشتنی براکەیان.

ناوبراو ساڵی ١٩٧١ لە شاری بانە لە دایکبووە، یەکێکە لە سینەماکارە دیارەکانی کورد، چەندین کورتە فلمی هەیە لەوانە، "هاوار"، "سەتەلایت"، "کۆتایی شەڕ"، "ئەو پیاوەی کە چوو بۆ سەیران"، "ساتە مەزادکراوەکان"، "تیرۆریستێک دادەبەزێ"، "رۆژی دوایی"، "ئیسترێس"، "سەمای ڕەنگەکان"، "ژانی دابڕانی ئەبەدی"، فیلمی "وڵاتی ئەفسانە"، بەشیک لە بەرهەمەکانی لە چەندین فیستیڤاڵی سینەمایی ناوچەیی و جیهانیدا نمایشکراون و خەڵاتیان وەرگرتووە.




PM:06:50:08/12/2018