چوارەم هەفتەیە فەرەنسا راپەری: ماکۆرن وازبێنە
پۆلیس کۆنترۆڵی لەدەستنەدا

بۆ شەممەی چوارەم " چاکەت زەردەکان " خۆپیشاندێكی گەورەیان سازکردو ٣١ هەزار خۆپیشاندەر بەشداریان کرد، ٧٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراو ٥٥ یش بریندار بوون.

خۆپیشاندەران گەیشتنە بەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی و هەروەها لە شەقامی شانزلیزیە لە ناوەڕاستی پاریس شەڕی دەستەویەخە لە لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویداو پۆلیس گازی فرمێسک رێژی بۆ راوەستانی خۆپیشاندەران بەکارهێنا، هاوکات بۆیەکەمجار زرێپۆشی تایبەتی بۆ رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران بەکارهێنا.

لەچەندان شەقامی شاری پاریس ئاگر کرانەوەو چەندان ئۆتۆمبیل سوتێنران، بەڵام پۆلیس کۆنترۆڵی بەرنەداو ئێوارەی ئەمڕۆ شوێنە گشتیەکانی کۆنترۆڵکردو خۆپیشاندەران لە شەقامە لاوەکیەکاندا بڵاوەیان کرد.

ئەو ‌هێزانەی بەشداری کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکەیان کرد ٨٩ هەزار چەکداربوون کە‌یزە جیاجیاکانی بەرگری شارستانی و بەکارهێنانی گازی فرمێسک رێژ و زرێپۆش.

خۆپیشاندان دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو داوای هەڵگرتنی باجیان لەسەر سوتمەنی کردو حکومەتیان ناچارکرد دەستبەرداری ئەو بەرزکردنەوەیە بێت، بەڵام خۆپیشاندانەکانیان درێژەی کێشاو ئەمرۆ داوای رۆشتنی ماکرۆن و سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەیان لە وڵاتدا دەکرد.
لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆدا باڵویزخانەی زۆرێک لە وڵاتانی رۆژئاوا داوایان لە هاوڵاتیەکانیان دەکرد کە لەفەرەنسان وریابن و لەخۆپیشاندانەکان نزیک نەکەونەوە.

چاودێران پێیانوایە فەرەنسا بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەگەر زۆرە خۆپیشاندانەکان ببێتە مایەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆ و سەرۆک وەزیران.



PM:09:34:08/12/2018