هاتوچۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بەپەلەی بلآوکردەوە


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگاكانی‌ چواردەوری‌ سلێمانی‌ تەمێكی‌ چڕ هەیە، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە شۆفێریی بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی‌ دەست "سپی"  كەوتووە ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، كە لەناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی بە تایبەت ڕێگای )كەركوك-سلێمانی(‌ و سەر ڕێگای )سلێمانی- دوكان(‌ و لەسەر ڕێگای )سلێمانی- عەربەت( تەمێكی چڕ هەیە، كە ڕادەی بینینی زۆر كەمكردۆتەوە".

هەروەها هاتووە " پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێریی بكەن و ئاستی خێراییان بۆ زۆر لەو ئاستە دابگرن، كەلەسەر ئەو ڕێگایانە ڕێگە پێدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داواشی لە شۆفێران كردووە، لەكاتی هەر ڕووداوێكدا پەیوەندی بە كۆنتڕۆڵی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییەوە بەژمارە تەلەفۆنی 053188 بكەن.



PM:09:48:08/12/2018