" ئامادەکاریەکان بۆ کۆنفرانسی گۆڕان بەمشێوەیە دژی دەستوری گۆڕانە"

ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی گۆڕان لەدەرەوەی وڵات ئامادەکاریەکانی گۆڕان کە لەلایەن خانەی راپەڕاندنەوە دیاریکراوە، بە دژی دەستوری گۆڕان ناوزەدی دەکەن.

" پڕۆ گۆڕان " کە خۆیان بە پرۆژەی گۆڕان ناوزەد دەکەن و زۆربەیان لەدەرەوەی وڵاتن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن " لە ماوەی دواییدا دەرکەوت کە لیژنەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی لە لایەن خانەی راپەراندنەوە دیاری کراوە. دەستوری گۆڕان دەسەڵاتی پێکهێنانی ئەو لیژنەیەی داوە بە جڤاتی نیشتمان، بۆیە دەست تێوەردانی خانەی راپەراندن لەو پرۆسەیە دژە بە دەستوری گۆڕان."

هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە " بەرامبەر بەم پیشێلکردنەی دەستور ژمارەیەکی زۆری هەڵسوراو دەنگی نارەزاییان بەرز کردۆتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی لیژنەکە و ئەنجامدانی ئەو ئەرکە بە پێی دەستور دەکەن. پرۆگۆڕان هەمان هەڵوێستی هەیە و پشتگیری تەواوی دەنگەکانی نارەزایی دەکات." 
  
 دەقی راگەیەندراوەکە..
راگەیانراوی پرۆگۆران 
لەسەر نادەستوری دروستکردنی لیژنەی ئامادەکار بۆ دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان 
لە ماوەی دواییدا دەرکەوت کە لیژنەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی لە لایەن خانەی راپەراندنەوە دیاری کراوە. دەستوری گۆڕان دەسەڵاتی پێکهێنانی ئەو لیژنەیەی داوە بە جڤاتی نیشتمان، بۆیە دەست تێوەردانی خانەی راپەراندن لەو پرۆسەیە دژە بە دەستوری گۆڕان. بەرامبەر بەم پیشێلکردنەی دەستور ژمارەیەکی زۆری هەڵسوراو دەنگی نارەزاییان بەرز کردۆتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی لیژنەکە و ئەنجامدانی ئەو ئەرکە بە پێی دەستور دەکەن. پرۆگۆڕان هەمان هەڵوێستی هەیە و پشتگیری تەواوی دەنگەکانی نارەزایی دەکات. 
دەستەی سەرپەرشتکاری پرۆگۆڕان ٨ی دیسەمبەری ٢٠١٨



PM:10:36:08/12/2018