عادل عەبدولمەهدی خاڵە گومرگیەکانی نێوان هەرێم‌و بەغدای هێشتەوە

 
سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی خاڵە گومرگیەکانی نێوان هەرێم و بەغدای هێشتەوەو کورد بە بڕیارێکی دژی خۆیانی ناوزەد دەکەن.

بەپێی نوسراوێکی  فەرمی سەرۆک وەزیران ئاگاداری خاڵە گومرگییەكانی كردووەتەوە لەسەر كارەكانیان بەردەوام بن لە نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەممە ٨ كانوونی یەكەم، ئازاد جەباری ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە "وشە"ـی ڕاگەیاندووە" تا ئێستە خاڵە گومرگییەكان بەردەوامن و هەڵنەگیراون و لە كاردان بە تایبەت ئەوەی نێوان كەركووك سلێمانی".

لەبارەی بوونی نووسراوێكی نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بەردەوامی ئەو خاڵە گومرگییانە جەباری گوتی، شتێكی لەو بابەتە هەیە بەڵێ‌، بەڵام تا ئێستە نووسراوەكەم بەدەست نەگەیشتووە.

حكوومەتەكەی حەیدەر عەبادی لە پێشوو بڕیاری دا كە لەنێوان هەولێر كەركووك و سلێمانی كەركووك و دهۆك و مووسڵ خاڵی گومرگی دابنرێت، دواتر لە دانیشتنی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار درا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەكانی سەرۆك وەزیران كە لەكاتی تەواوبوونی دەسەڵاتداریەتی داویەتی.





PM:11:13:08/12/2018