١٣٨٥ خۆپیشاندەر دەستگیکران
١١٨ بریندار هەیە

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند" لە خۆپیشاندانی ئەمرۆی فەرنسا ١٣٨٥ خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، ١١٨ کەس بریندارە، ٣٧ یان لە هێزە ئەمنییەکانن".

درەنگانێکی ئەمشەو کریستوف کاستنیر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند" خۆپیشاندانەکان کۆنترۆڵکراون ".

خۆپیشاندانی ئەمڕۆی فەرەنسا کە بەپێی ئاماری پۆلیس ٣١ هەزار خۆپیشاندەر بەشداریان تێداکردو لەلایەن ٨٩ هەزار چەکداری هێزە جیاجیاکانی پۆلیسەوە رووبەروویان بوونەوە.

خۆپیشاندانی ئەمرۆ کە لەبەیانییەوە دەستیپێکردو تا چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش بەردەوام بوو، بەتووندترین خۆپیشاندان ناوزەد دەکرێت کە دەیان کۆگاو ئۆتۆمبیلی تێدا سوتێنرا.

ئەمشەو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لە پاریس،سەرۆک وەزیران ئیدوار فیلیب دوای گفتوگۆیەکی نوێی لەگەڵ نوێنەرانی " هێڵەکە زەردەکاندا" کرد کە تایبەت بێت بە بەرزبوونەوەی خەرجی ژیان و گوزەران لە فەرەنسا. 



PM:11:59:08/12/2018