نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە
بەیانی ئەمرۆ ٩ ی کانوونی یەکەم نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوەوە، هەرچی نرخی تمەنە وەک دوێنێیەو هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٢٠٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ١٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزار دینارە.
- نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٢ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠٧ هەزار دینار.
AM:10:05:09/12/2018