ئاژانسی میهر-ی ئێران بڵاویكرده‌وه بكوژی هونەرمەندی سینەماکار، ڕه‌حیم زه‌بیحی ده‌ستگیر كرا.
ئاژانس میهر-ی ئێران له‌زاری عه‌بدوڵڵا فاتحی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سنه بڵاویكردۆته‌وه كه دوای بیست و چوار کاتژمێر له كوشتنی ڕه‌حیم زه‌بیحی و كه‌یوانی برای، پۆلیس بكوژی ئه‌و دوو برایه‌ی ده‌ستگیر كردووه.
ئاژانسی ڕه‌سمی ئێران( ئیرنا)یش له‌زاری سه‌رهه‌نگ ڕه‌سوڵ كه‌ره‌می به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بانه بڵاویكرده‌وه كه بكوژی ئه‌و دوو برایه كه‌سێكه به ناوی ئه‌كبه‌ر عه‌باس پوور خه‌ڵكی قه‌زای مه‌راغه‌یه له پارێزگای ته‌ورێز و هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ كێشه‌یه‌كی دارایی له‌نێوان ئه‌كبه‌ر و ڕه‌حیم و كه‌یوانی برای.
سه‌رهه‌نگ كه‌ره‌می ڕاشیگه‌یاندووه، بكوژه‌كه سه‌ره‌تا ئه‌و دوو برایه‌ی ژه‌هراوی كردووه و دواتر بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری بردوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگرداوه.
ڕۆژی هه‌ینی ٧ ی کانوونی یەکە ڕه‌حیم زه‌بیحی هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له گه‌ڵ كه‌یوانی برای له یه‌كێك له گونده‌كانی بانه كوژران.