حکومەتی هەرێم لەسەر پشووەکەی سبەینێ روونکردنەوە دەدات

حکومەتی ناوەندی بەغدا بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر چەکدارانی داعش رۆژی 10کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک لە دامودەزگاکانی خۆی دەکاتە پشوو، بەڵام وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت: ئەم پشووە هەرێم ناگرێتەوە.

بە پێی راگەیاندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە هەفتەی رابردوو بڵاوکرایەوە، بەبۆنەی سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان بەسەر داعش رۆژی 10 ی ئەم مانگەی لە دامو دەزگاکانی حکومەتی عێراقی کردە پشوو.

سەبارەت بەوەی ئەم پشووە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی راگەیاند " ئەم پشووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".



AM:11:25:09/12/2018