خانەقین...ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قایمقامیەتی خانەقین، ڕۆژێكی ئەم ھەفتەیە لە سەرجەم دامودەزگاكانی سنووری ئەو شارەدا پشووی فەرمییە.

قایمقامیەتی خانەقین، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، تێیدا ھاتووە "سبەی دووشەممە 10/12/2018 بە بۆنەی یەكەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی سەركەوتن بەسەر ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش لە عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاكانی سنووری خانەقین پشووی فەرمییە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە پشووەكە سەرجەم دامودەزگاكانی سەر بە ھەرێمی كوردستانیش لەناو قەزای خانەقیندا دەگرێتەوە.
پێشتر سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، كە ئەو پشووە ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.



PM:12:21:09/12/2018