زرێبار هەورامی وەڵامی توانج و تۆمەتەكان دەداتەوە

خانمە میدیاكار و بازرگان زرێبار هەورامی وەڵامی ئەو توانج و تۆمەتانە دەداتەوە كە ڕوبەڕوی دەبێتەوە.

زرێبار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ستۆریەكی داناوە و نوسیویەتی "دەزانن پێكەنینم بەچی دێت؟ ‎بەوەی هەندێك دەڵێن زرێبار بە پارەی میللەت كاری بازرگانی دەكات یا كەسێك و حزبێك لە پشتیەتی! ‎ئاخر تۆزی بیر بكەنەوە ئەوان نایانەوێت گەنج ئیش بكات ، تیتر چۆن پارە دەدەن بەمن ئیشی پێ بكەم؟".

هەروەها زرێبار باس لەوە دەكات كە چەنین حیزب و كەسایەتی سیاسی داوایان لێكردوم ئیشیان لەگەڵ بكەم بەڵام من ڕەتم كردۆتەوە و دەڵێت "ئەگەر هەر كەسێك و لایەنێكم لە پشت بوایە ئێستا بە جیهانی دەرەوەی ناساندبوم".

زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەدیل لەدایك بووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لە كەناڵی (NRT) دەركەوت، بەڵام  وازی لە بێژەری هێنا و كاریگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند.



PM:01:14:09/12/2018