ڕووداوێکی گەردوونی ڕوودەدات

زانایانی بواری فەلەکناسی رایانگەیاندووە کە بەر لەکۆتایی ئەمساڵ دیاردەیەکی فەلەکی سەرنجراکێش روودەدات، پێشبینی دەکرێت کلکدارێکی درەوشاوە لەھەسارەکەمان نزیک بێتەوە.

ئاژانسی فرۆکەوانی و فەزایی ئەمریکا "ناسا" بڵاویکردەوە ئەو کلکدارە کە بە "کریسمس" ناسراوە بەھۆی ئەوەی ھاوکات لەگەڵ جەژنەکانی کریسمس دا بەنزیکی زەوییدا دەڕوات لەرۆژی ١٦ی ئەم مانگە.

ماڵپەڕی "جیک" بڵاویکردۆتەوە کە ئەو کلکدارە درەوشاوەیە سەر بەگروپی کلکدارەکانی ھەسارەی مشتەرییە کەلەماوەی چوار سەدەدا بڕیارە بگاتە نزیکترین شوێنەوە لەزەویی.

عاشقانی دیاردە گەردوونیەکان بەبەکارھێنانی تیلیسکۆپ دەتوانن تەماشای بکەن، ئەم کلکدارە لەچەند مادەیەکی بەردەڵانی پێک دێت کەلەنزیک زەوییدایە و زۆربەیان لەسەھۆڵ دروست کراون سەرباری چەند پێکھاتەیەکی تری بەستوو کەلەوپەڕی سستمی بەستوی خۆردایە.



PM:03:35:09/12/2018