مهسروور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراوی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لاپەڕەیەکی تازە هەڵدەدەینەوە
بارزانی راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان پێشوازی له جۆن وێڵكس باڵیۆزی بهریتانیا له عێراق و شاندی یاوهری كرد و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بارزانی.
قۆناغی نوێی پهیوهندی نێوان ههولێر و بهغدای بە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لەقەلەم دا و هیوای خواست لە ئاییندەیەکی نزیکدا بە گرتنەبەری دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنەر پرسە هەڵواسراوەکان چارەسەر بکرێن و زەمینە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێشخستنی وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان برەخسێنێت.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە "هەروەها باڵیۆزی بەریتانیا، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە مەسروور بارزانی بەبۆنەی کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ڕایگەیاندوە کە وڵاتەکەیان هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان ئاوەدانی و پێشکەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێتەوە."