دەوامی هاتووچۆ زیادکرا

بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان، دەوامی هاتووچۆی هەولێر زیادکرا.

لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەولێرڕایگەیاندووە "بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ دەوامی فەرمانگەی هاتووچۆی هەولێر زیاد كرا".

ناوبراو بە باسی وتووە" بە بڕیارێك ماوەی دەوامکردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رۆژانە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ئەوه‌ش لە پێناوی راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی".

جەختیشی کردووەتەوە‌ درێژكردنەوەی دەوامكردنەكە بۆ ماوەیەكە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە:" درێژكردنەوەی دەوام، واتا دەوامی ئێواران درێژەی پێ دەدرێت تاوەكو ئەو قەرەباڵغی و فشاری مامەڵەی هاووڵاتیانه‌ هەبێت".

دەشڵێت "ئەگەر كەسێك بەڵگەکانی تەواو بێت، دەبێت مامەڵەكەی لە هەمان رۆژدا تەواو بکرێت".



PM:04:12:09/12/2018