ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى ڕایگەیاند، كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی زانیوه كه له‌كابینه‌ی ئاینده‌دا به‌شداری پێ ناكرێ.
سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵ، لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوسیویەتى : " كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی زانیوه كه له‌كابینه‌ی ئاینده‌دا به‌شداری پێ ناكرێت، بۆیه ناكرێت پاش ئاشكراكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن پارتی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌وله‌ی دووه‌می دانوستانه‌كان ناگونجێت هێشتا چاوه‌ڕوانی چونه حكومه‌ت بی!".
ڕاشیگەیاندووە ئێمه ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان‌مان به‌و ئۆپۆزسیۆن بوونه‌ی ئه‌و حكومڕانێتیه گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاره هێناوه، ئێسته ناكرێت دانیشین به‌دیار فه‌رموو بۆ ئه‌و حكومه‌ته".
جەختیشدەکاتەوە، به‌شداری پێكردنی ئه‌مجاره‌ی لایه‌نه‌كانه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌مه‌رجی بێده‌نگیه له‌په‌رله‌مان و میدیا‌و چالاكی مه‌ده‌نی!".
سۆران عومەر پێی وایە دەبێت كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایبگەیەنێت کە"ئۆپۆزسیۆنی گه‌نده‌ڵی و دزی و سته‌مكاری و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤه‌و پشتیوانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نادادی و گه‌نده‌ڵیه".
جەختیشدەکاتەوە "كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ڕابردوودا ڕوون و ڕاشكاو بووه له سیاسه‌ت و بڕیاردانی، ناكرێت ئێستا قه‌له‌ق و چاوه‌ڕوان بێت ! ، ناكرێت ده‌سه‌ڵات تۆ بكات به ئۆپۆزسیۆن! ده‌بێت خۆت ئه‌وه هه‌ڵبژێری ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵات بیت، ئه‌مه‌ش ڕێگا سهختهكهیهو له‌سبه‌ی زوتر نیه، پێویسته كۆمه‌ڵی ئیسلامی خه‌ڵكی خۆی كۆبكاته‌وه‌و بڕیاری خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، چاوه‌ڕێی پارتی نه‌بێت حكومه‌ت پیرۆزی خۆی و ئه‌وانه‌بێت كه شه‌ڕیانه له‌سه‌ری!".