نادیە موراد سبەی خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرێت


نادیە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی رایگەیاند  "ئەگەر توندڕەوەکان دادگایی نەکرێن رەنگە لە داهاتوودا گروپی توندڕەوتر لە داعش دروست ببن".
نادیە موراد لە رێوڕەسمێكی تایبه‌تدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ئۆسلۆ رایگەیاند"ماوەی چوار ساڵە هیچ داعشێک لەسەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیانداوە دادگایی نەکراون و ئەگەر توندڕەوەکان دادگایی نەکرێن رەنگە لە داهاتوودا گروپی توندڕەوتر لە داعش دروست ببن".
وتیشی"داعش هیچ جیاوازییەکی لەنێوان پیاو، کچ و ژنانی ئێزدی نەکردووە و وەکو یەک مامەڵەی لەگەڵیان کردوون".
بڕیارە نادیە موراد و دەنیس مەکواگی سبەی بە هاوبەشی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بۆ ئاشتی وەربگرن.



PM:06:41:09/12/2018