ئەگەر تووشی هەوکردنی جومگەکان بووی لەماڵەوە بەم شێوەیە چارەسەری بکە
زۆرێک لەخەڵکی بەهۆی هەوکردنی جومگەکانیانەوە دەناڵێنن ئەمەش دروست دەبێت بەهۆی پێکان و دروست بوونی هەوکرن ، یاخود جومگەکان پەستانێکی زۆریان دەکەوێتە سەر لەئەنجامی ئەمەشدا شانەکان و شلەی لینجی جومگەکان لەناو دەچن.
چەند چارەسەرێکی سرووشتی هەن کەدەتوانی بەکاریان بهێنی ئەوانیش....
ـ ئۆمیگا۳ : ئەوخواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا۳ بەچارەسەرێکی زۆر باش دادەنرێن لەبەرئەوەی دژی هەوکردنن ئەمەش لە خواردنی ماسی سەلەمۆن و تونادا دەست دەکەوێت.
ـ ئەوخواردنانەی دەوڵەمەندن بە کالسیۆم: کەمی کالسیۆم هۆکارێکە بۆ پوکانەوەو لاوازی ئێسک، هەروەها ڕێژەی پێویستی کالسیۆمیش یارمەتی پتەوی و بەهێزی ئێسک دەدات بۆیە زۆر پێویستە ڕۆژانە ئەو خواردنانە بخورێت کە بڕی پێویست کالسیۆمیان تێدایە، زۆری ڕێژەی کالسیۆم لەخواردنەکانی وەک : بەرهەمی ئاژەڵی، برۆکلی، قرنابیت، دەست دەکەوێت.
ـ زەردەچەوە: زاناکان لە لێکۆڵینەوەیەکدا ئەوەیان ئاشکرا کردووە زەردە چەوە یارمەتی نەهێشتنی ئەو هەوکردنانە دەدات کەهۆکاری درووست بوونی ئازاری جومگەکانن.
ـ چای سەوز: چای سەوز بەچارەسەرێکی سرووشتی زۆر باش دادەنرێت لەبەرئەوەی دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنە ئەمەش وادەکات ئازاری جومگەکان نەهێڵێ.
ـ مەلەکردن: چارەسەرێکی دیکە بۆ نەمانی هەوکردنی جومگەکان مەلەکردنە چونکە مەلەکردن یارمەتی جێگربوونی جومگەکانی ئەژنۆ و سمت دەدات.
ـ زەنجەفیل: زۆرێک لە لێکۆڵینەوە جیاوەزەکان ئەوەیان سەلماندووە کە زەنجە فیل بۆ ژەمە خۆراکەکان یارمەتی نەمانی هەوکردنی جومگە دەدات لەبەر ئەوەی دژە هەوکردنەو دەبێتە هۆی بەهێز بوونی جومگە.
وە: هە ـف
سەرچاوە: https://www.naturalfoodseries.com/
PM:07:48:09/12/2018