قائیمقامیەتی پشدەر هاووڵاتیانی سنورەکە ئاگاداردەکاتەوە

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر هاووڵاتیانی سنورەکە ئاگاداردەکاتەوە لەکاتی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی کۆڵەسە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆیان لە نزیکبوونەوە لە ئاوی زێی بچوک بپارێزن.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا قائیمقامیەتی قەزای پشدەر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمرۆ یەکشەممە (٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨)، لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگادار کراوینەتەوە، بە هۆی بارانبارینی زۆر و پڕبوونی بەنداوی کۆڵەسەوە بەشێکی تر لە ئاوی بەنداوەکە بەردەدرێتەوە".

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر ئەوەشی خستوەتەڕوو ، بەوهۆیەوە داوا لەو هاووڵاتیانە دەکەن کە کاریان لە دەورووبەری ئاوی زێی بچوکە و نزیکن لە ئاوەکەوە، ئاگاداری خۆیان بن بۆئەوەی لەکاتی زیادبوون و هەڵکشانی ئاستی ئاوەکە توشی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبن و ڕووداوی نەخوازراوی لێنەکەوێتەوە.


PM:08:40:09/12/2018