بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا بەبۆنەی جەژنی ئێزدییەکانەوە چوار رۆژ پشووی دا بە کارمەندە ئێزدییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدییەکانەوەیە چوار رۆژ پشو دەدات بە کارمەندەکانی.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پشووەکە لە سبەینێ دووشەممە ١٠ی کانونی یەکەم دەستپێدەکات و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت لە شوێنی کارکردنی ئەو کارمەندانەی پشووەکە دەیانگرێتەوە بۆشایی درووستنەبێت و کارەکان نەوەستێنرێن.