دەربەندیخان...كچێكی تەمەن 22 ساڵ خۆی خنكاند

ئەمشەو یەکشەممە 9ی کانونی یەکەم، لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە سلێمانی، كچێكی تەمەن 22 ساڵ خۆی خنكاند.

رائید هیوا بەكر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان لە سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە کاتژمێر 07:00ی ئەمشەو كچێكی تەمەن 22 ساڵ بەناوی (س، ح ، م)، لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی خنكاندووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،" کچەکە دەستگیراندار بووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوەو هیچ كەسێکیش لەسەر روداوەکە دەستگیرنەكراوە".

وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان لە سلێمانی راشیگەیاند، "دوای روداوەکە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسییەكە كراوەتەوە و تەرمی کچەکەش رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە".


PM:09:49:09/12/2018