بەڤیدیۆ:ریڤەرپلەیت بووە پاڵەوانی کۆپالیبەرتادۆرێس



لە یاری کۆتایی گەڕانەوەی کۆپا لیبەرتادۆریس یانەی ریڤەرپلەیت، توانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ لە مەدرید، ٣-١ شکست بە یانەی بۆکاجۆنیۆرز بهێنێت و بە ئەنجامی هەردو یاریەکە ٥-٣ توشی دۆڕانی بکات نازناوەکە بەدەست بهێنێت .
هەرچەندە سەرەتا بیندیتۆ یانەی بۆکاجۆنیۆرزی لە خولەکی ٤٤ پێشخست، بەڵام یانەی ریڤەرپلەیت توانیان سێ گۆڵی لەسەریەک لە لایەن یاریزانان" پراتۆ و کوێنتێرۆ و مارتینز لە خولەکەکانی ٦٧ و ١٠٩ و ١٢٢ بکەن و یاریەکە بە ئەنجامی ٣-١ ببەنەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنن.
بڕیارە یانەی ریڤەرپلەیت بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان بکات لە وڵاتی ئیماڕات.





AM:01:34:10/12/2018