گۆڕانكاری لە كەش و هەوادا ڕوودەدات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/12/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ شوێن ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕیت.
 
كەشناسیی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی سێشەممە 11/12/2018، لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی وكردستان، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.




AM:10:44:10/12/2018