دوو پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە بە ساڵێک و شەش مانگ زیندانی سزادران

 لەلایەن دادگای تاوانەکانی شرناخەوە، هەریەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک بە ساڵێک و شەش مانگ زیندانی سزادران.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە دادگای تاوانەکانی شرناخ لە نۆیەمین دانیشتنی دادگادا، هەر یەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک، پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپەی بە ساڵێک و شەش مانگ زیندانی سزادا.

پێشتریش، لە  ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨دادگای ئەستەنبوڵ بڕیاری زیندانیکردنی چوار ساڵ و هەشت مانگی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان و سێ ساڵ و شەش مانگیشی بۆ سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپەی دەرکرد.



PM:03:11:10/12/2018