له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مرۆ دووشه‌مه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری دا له خواردنی قارچك وهه‌موو گژو گیایه‌كی سروشتی كه بۆخواردن ده‌شێت، وه داوا ده‌كات فرۆشیاره‌كان سزا بدرێت .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه ، پێوسته هاوڵاتیان ئاگاداربن له خواردنی قارچك و هه‌موو ئه‌م گژو گیایانه‌ی بۆ خواردن ده‌شێت. چونكه ه زیانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان هه‌یه ، وه پێوسته چاودێری ته‌ندروستی هه‌وڵه‌كانی چر بكاته‌وه بۆچاودێری كردنی بازاره ناوه‌خۆیه‌كان نابێت بفرۆشرێت وه‌ده‌بێت سه‌رپێچیكاران سزا بدرێت.
کۆتایی هەفتەی رابردوو ١٦ هاوڵاتی بەهۆی خواردنی قارچکی گەیەندرانە نەخۆشخانەی رانیە، هەروەها به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی دیوانیه به‌هۆی خواردنی قارچك،گیان له ده‌ستدانی منداڵێكی راگه‌یاند.