بەوێنە...بەشێكی قەڵای هەولێر ڕوخا

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، بەشێكی قەڵای هەولێر رووخا و كابكارانی نزیك قەڵاش داوا دەكەن پارێزگاری هەولێر بەزوویی چارەسەری ئەو كێشەیە بكات.

شەوی دووشەممە 10/12/2018، بارانێكی بەخوڕ لە شاری هەولێر باری و بووە هۆی رووخانی خانووێكی رووی دەرەوەی قەڵاكە.

كاسبكارانی نزیك قەڵاش دەڵێن كەوتنە خوارەوەی بەرد لە قەڵاوە مەترسی بۆ ئەوان دروستكردووە داواش دەكەن پارێزگاری هەولێر بەزوویی چارەسەری ئەو كێشەیە بكات.

قەڵای هەولێر شوێنەوارێكی مێژوویی باشووری كوردستانە و بە بڕیاری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و فێركردن (یونسكۆ)، خراوەتە ناو لیستی شوێنەوارەكانی مرۆڤایەتی.



AM:09:43:11/12/2018