جەمیل بایک: کەس ناتوانێت پەکەکە پاکتاوبکات

هاوسەرۆکایەتی کەجەکە، جەمیل بایک رایگەیاند" کەس ناتوانێت پەکەکە پاکتاو بکات، پەکەکە ئیتر تەڤگەر نییە، پەکەکە خودی گەلە".

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، کە میوانی بەرنامەیەکی تایبەتی، هابەر تی ڤی بوو، لە بەشی یەکەمی بەرنامەکە لەسەر تێکۆشانەکانی پەکەکە لە ٤١ ساڵی ڕابردوودا، و بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی پێشەنگانی تەڤگەری ئازادی کە خۆێشی تێیاندایە قسەی کرد.

جەمیل بایک، سەرنجی ڕاکێشایە سەر سیاسەتی پاکتاوکردن، کە لەسەر خەڵکی کورد بەڕێوە دەچێت و ئاماژەی بەوەدا، کە هیچ شتێک شایستەتر نییە لە ئازادی بۆ کوردان، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە مێژووی کوردستان هەموو بزوتنەوەکان، کە سەریان هەڵداوە، پاکتاو کراون و کۆمەڵگای کوردستان شکاوە و دوای ئەوە دوژمنان جەسارەتیان گرتووە و ویستوویانە کوردان پاکتاو بکەن و وتی:" پێویستبوو ئەو تێگەیشتنە نەمابا و وانە لە مێژوو وەربگیرایە و کۆمەڵگای کوردستان لەسەر ئەو بنەمایە بە ڕێکخستن بوایا و بەشداری تێکۆشانیان بکردایا".

جەمیل بایک، وتیشی: ئەو دەستکەوتانەی گەلی کورد بەدەستیان خست، گەلانی دیکە نەیانتوانی، بۆیە ئێستا بووەتە گەلی هەڵبژێردراوی ڕۆژهەڵاتی ناوین و لە ئاستی نێونەتەوەیی بووەتە هیوایەکی مەزن بۆ ئەو مرۆڤانەی دەیانەوێت بۆ ئازادی و دیموکراسی تێبکۆشن.



PM:02:24:11/12/2018