وتەبێژی هێزەکانی دژە تیرۆر لەسلێمانی لەسەر دەستگیرکردنی مێرمنداڵەکە دەڵێت " ئەو تۆمەتبارە دەیان ئەكاونت و پەیج و ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی بە ناوی دەزگاكەمانەوە تەزویر".
لەسەر دەستگیرکردنی مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵ بۆ ماوەی دوو مانگ، دژە تیرۆر راگەیاندنێك بەناوی " بەرچاوروونیەک بۆ کۆمەڵانی خەڵک بڵاودەکاتەوە" کە تیایدا هاتووە "لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای ئاسایشی سلێمانی و بەپێی مادەی( 264 ) لە یاسای سزادانیعێراقی، تۆمەتبار (ه. م)، لە كفری دەستگیرا، بە هۆی ئەوەی ناوبراو كەسێتی واتایی دەزگای دژە تیرۆری ساختە كردوە، و لەڕێگەی دروست كردنی دەیان ئەكاونت و پەیج و ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی بە ناوی دەزگاكەمان و كارمەندانی ماندونەناسی دژە تیرۆر، ناو و كەسێتی دژە تیرۆری بەكار هێناوە و پەیج و ماڵپەڕە ساختەكانی بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی، شێواندنی پەیوەندیی خێزانی، و بڵاوكردنەوەی گومان و دڕدۆنگی لە دژی چەندین خێزان و بنەماڵە لە گەرمیان و ناوچەكانی تری كوردستان بەكارهێناوە".
کەسوکاری ئەو منداڵە دوو رۆژە لەبەردەم دادگادا لێدوان بە میدیا جیاجیاکان و لە ناویاندا کەناڵی ئێن ئارتی دەدەن و دەڵێن" مناڵەکەمان ١٦ ساڵەو دەستگیرکراوەو ماوەی دوو مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی نازانین".
لە وتەبێژێكی هێزەكانی دژە تیرۆرەوە
بەرچاوڕونییەك بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
1 . لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای ئاسایشی سلێمانی و بەپێی مادەی( 264 ) لە یاسای سزادانیعێراقی، تۆمەتبار (ه. م)، لە كفری دەستگیرا، بە هۆی ئەوەی ناوبراو كەسێتی واتایی دەزگای دژە تیرۆری ساختە كردوە، و لەڕێگەی دروست كردنی دەیان ئەكاونت و پەیج و ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی بە ناوی دەزگاكەمان و كارمەندانی ماندونەناسی دژە تیرۆر، ناو و كەسێتی دژە تیرۆری بەكار هێناوە و پەیج و ماڵپەڕە ساختەكانی بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی، شێواندنی پەیوەندیی خێزانی، و بڵاوكردنەوەی گومان و دڕدۆنگی لە دژی چەندین خێزان و بنەماڵە لە گەرمیان و ناوچەكانی تری كوردستان بەكارهێناوە، و تەنانەت دەستی لە كەسوكاری ئەنفال و شەهیدانیش نەپاراستوە. هەروەها تۆمەتبار (ه. م) ئەو پەیج و ماڵپەڕانەی بەكار هێناوە بۆهەڕەشە پێكردن و بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن و وەرگرتنی پارە، كە تێكڕای ئەو رەفتار و هەڵسوكەوتانە، پێچەوانەی یاسا و دژ بە ئاسایشی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانن وبەردەوامبونیان رێگەپێنەدراوە.
2 . تۆمەتبەر (ه. م)، لە كاتی دەستگیركردن و ماوەی مانەوەی لە گرتوخانە، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵكراوە، و لەچوارچێوەی رێكارەكانی مافی مرۆڤ دا رێزی لێگیراوە و خراوەتە بەردەم دادوەریدادگای ئاسایشی سلێمانی و هەر بە فەرمانی دادوەری بەڕێزیش، چاوپێكەوتنی كەسوكاری بۆرێكخراوە و زیاتر لە یەك كاژێر لەگەڵ كەسوكاری یەكتریان بینیوە و پاشان بەڕێزەوە،بەڕێكراون. و ئێستاش بە پێی یاسا و بە فەرمانی دادوەر، بەشێوەی هەفتانە، مافی یەكتربینیان بۆ دەستەبەركراوە.
3 . بەپێی ئەو وێنە و بەڵگانەی لەبەردەستن،و چەند وێنەیەكیش كە بڵاوكراونەتەوە، تۆمەتبارەكەنیشان دەدەن لە دەستی یاسادا كە ئەفسەر و كارمەندانی ئێمە دەیگوازنەوە بۆ دادگا، ئەمە رێكارێكی یاساییە. بەڵام ئەوەی نایاساییە، كەسوكاری تۆمەتبارەكە، پەلاماری لێكۆڵەر و پاسەوان و شۆفێرێكیان داوە و بەڵگەی تەواو لەمبارەیەوە، خراوەتە بەردەم دادگا و بۆ میدیاكاران ولایەنە پەیوەندارەكان بەردەستە.
4 . سەرباری ئەو راستیانەی سەرەوە، بەداخەوە، كەناڵێكی ناڕاست و چەواشەكار، كە هەمووان دەزانن سەر بە چ كەس و تاقمێكن و مەرامیان چییە، لەرێی راپۆرتێكی چەواشەكارانەوە، هەستاون بە هەڵگێڕانەوەی روداوەكان، شاردنەوەی راستییەكان لە رای گشتی، و كاریان كردوە بۆ ناوزڕاندنی كادر و كارمەندان و ناوی دەزگاكەمان. و لێرەوە پێیان رادەگەیەنین كە ئەگەر بەم شێوازە نا میهەنی و لادەر و نەخوازراوە بەردەوامبن لە ناوزڕاندن، ئەوا سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەكەین و روبەڕوی دادگایان دەكەینەوە. داواش لە خەڵكی كوردستان دەكەین، وەك هەمیشە، بەهۆشیارییەوە، تەماشای روداوەكان بكەن.
وتەبێژێك لە هێزەكانی دژە تیرۆر
11 - 12 - 2018