کەمێک پێش ئێستا رێک پێری وەزیری وزەی ئەمەریکا، گەیشتە هەولێر و لەلایەن مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" بڕیارە وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بارزانی سەبارەت بە وزە ئەنجامبدات و، دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش ساز بكه‌ن.
هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا و دوای کۆبونەوەی لەگەڵ بارزانی بڕیاره وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وه.
جەیمس ریچارد پێری ناسراو بە رێک پێری، لە 2ی ئاداری ساڵی 2017 بە فەرمی بووە وەزیری وزەی ئەمەریکا.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک رێککەوتون و سزاکانی سەر ئێرانیش تا دێن کاریگەری زیاتر لەسەر کۆماری ئیسلامی دروست دەکەن.