وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یاند" له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان لەگەڵ پارتی پێمان راگەیاندوون، یه‌كێتی به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به راشكاوانه به‌پارتیمان راگه‌یاند، یه‌كێتی به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
وتیشی: لای یه‌كێتی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه به‌مانای به‌شداریكردنییه‌تی له‌سه‌رجه‌م جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم له رووی ( ئاسایش و ئابووری و وزه) .. و هتد.
پیره راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌باشتر رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا، هه‌روه‌ها بڕیاردرا پرۆژه‌یه‌ك بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا له به‌غدا له‌پێناو به‌هێزكردنی ئاماده‌یی كورد بخرێته كارنامه‌ی هه‌ردوو حزبه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان.