ڤیدیۆ: سەڵاح لیڤەرپوڵی رزگارکردو ناپۆلی دەرکرا



لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە گروپی سێیەمدا، یانەی لیڤەرپوڵ بەلێهاتووی محەمەد سەڵاح خۆی رزگارکردو توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی خولەکە بەدەست بهێنێت.
یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوەو سەرکەوتن بە دووەمی گروپەکە بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.
هەر لەم گروپە، یانەی پاریس سانجێرمان توانی ٤-١ لە یانەی رید ستاری سڕبی بباتەوەو بە یەکەمی بگاتە قۆناغی شانزەی خولەکە.
گۆڵەکانیش کاڤانی و نەیمار و مباپی و مارکینهۆس تۆماریان کرد.





AM:01:46:12/12/2018