کەسێکی نزیکی خانمە ئەکتەر سارمەند دارا کۆچی دوایی کرد

کەسێکی نزیکی خانمە هونەرمەندی ناسراوی پێشووی بەزمی سارمەند دارا بەزم کۆچی دوای کرد.

سارمەند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی "زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوای باپیری خۆشەویستم پێگەیشت" سامرەند لە ساڵی (2014)دا بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر بەشداری لە بەرنامەی بەزمی بەزم کرد و دوای دوو ساڵ لە بەرجەستەکردنی ڕۆلی جیاجیا ساڵی ڕابردوو بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە بەرنامەکەدا ڕاگەیاند".

کچە ئەکتەرەکەی پێشووی بەزمی بەزم، لە دایکبووی ساڵی (1993)ەیە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی منداڵی بەسەر بردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی لیا لە هاوسەری یەکەمی.

ئەو خانمە ئەكتەر‌و شانۆكارە‌و لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر بە بینەری كورد ناسێنرا.



PM:08:45:12/12/2018