ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید توشی شکستێکی زۆر قورس هات


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە کۆتا یاری خۆیدا لە قۆناغی گروپەکان، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی میوانداری یانەی سیسکامۆسکۆی روسی کردو لە ئەنجامدا یاریەکەی بە ئەنجامی ٣-٠ پێدۆڕاندو توشی دۆڕانێکی چاوەڕوان نەکراو هات.
یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریەکە بە خراپی دەرکەوتو نەیتوانی بە درێژایی ٩٠ خولەک، هیچ گۆڵێک بکات، بەڵام سیسکامۆسکۆ توانی سێ گۆڵ لە لایەن یاریزانان، چالۆڤ و سچینکۆڤ و سیگۆردسۆن بکات و یاریەکە بە ئەنجامی ٣-٠ بباتەوە.
هەر لەم گروپە یانەی رۆمای ئیتاڵی ٢-١ بە یانەی ڤیکتۆریا پڵزنی چیکی دۆڕا.
بە شکستی ریاڵ مەدرید و رۆما، هەردو یانە یەکەم  و دووەمی گروپەکەن و یانەی ڤیکتۆریا پڵزنیش دەگاتە خولی یۆرۆلیگ و سیسکامۆسکۆش بەشداری هیچ خولێک ناکات.


1-    ریاڵ مەدرید ١٢ خاڵ
2-    رۆما ٩ خاڵ
3-    ڤیکتۆریا پڵزن ٧ خاڵ
4-    سیسکامۆسکۆ ٧ خاڵ



PM:11:02:12/12/2018