دیلۆت راپۆرتی چوارەمی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە بڵاودەکاتەوە

كۆمپانیای دیلۆیت چوارەمین راپۆرتی لەبارەی وردبینی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە  لەرێگەی بۆرییەوەو لەماوەی سێ مانگدا زیاتر لە 28 ملیۆن بەرمیل بووە.
  
بەپێی سایتی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی  كۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی و راوێژكاری بڵاوکردەوە لە 1ی نیسانی 2018 تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2018 دەگرێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە". 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: "وەك بەشێك لە رێككەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی وردبینی، رێككەوتن كرا لەسەر ئەوەی كە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی وردبینی یارمەتی هەرێمی كوردستان دەدەن لە بارەی راهێنان و گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییە ناوخۆییەكان. ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز، بە هەماهەنگی لەگەڵ دیلۆیت، وۆركشۆپێكی راهێنانی دەربارەی ژمێریاری و وردبینیی پیشەسازی نەوت و گاز بۆ ماوەی 3 رۆژ لە ماوەی 23 تاوەکو 25ی تشرینی یەكەمی 2018 رێكخست بە ئامادەبوونی 15 بەشداربوو لە فەرمانگەكانی وردبینیی پارێزگاكان سەر بە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، و پلانێك لە ئامادەكردندایە بۆ راهێنانی زیاتر بۆ پاڵێوراوانی هەڵبژێردراو لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی بۆ دابینكردنیان بە تەكنیكە نوێیەكانی وردبینی و زانیارییەكانی دەربارەی نەوت و گاز تاوەکو لە داهاتوودا سوود لە توانا گەشەپێدراوەكانیان وەربگیرێت لە بواری وردبینیكردنی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان".
  



PM:11:40:12/12/2018