شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی نەبینراوی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی بڵاوكرده‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكکٶمەڵێک وێنەی نەوشیروان مستەفای بڵاوكردۆتەوە کە بەکامێرای خۆی گرتوویەتی.
شاسوار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکاندا نوسیوویەتی "دوا جار كه ئه‌م پیاوه ئه‌زیزه‌م بینی مانگی دووی ساڵی 2017، بوو، واته سێ مانگ پێش وه‌فاتی، كه ئه‌و كات به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سی نه‌ده‌بینی له ده‌ره‌وه‌ی (خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كی نیشته‌جێی له‌نده‌ن)".
شاسوار ئه‌وه‌شی نووسیوه: "من زۆر به حه‌ماسه‌وه باسی كوردستان و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌م ده‌كرد كه له خه‌یاڵمدا بوو، ئه‌ویش هه‌ستم ده‌كرد ته‌ندروستی ته‌واو نه‌بو، كه‌مێكیش ده‌نگی نوسابو، دڵی نه‌هات هیچم پێ بڵێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت وتی: (كه‌مێك ناساغم و ده‌نگم نوساوه)، منیش هیچم نه‌وت".
سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌شی وتووه: "به ئۆتۆمبێلێكی م.كامه‌ران (هاوڕێی ره‌وانشاد و نیشته‌جێی له‌نده‌ن) پیاسه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌مان كرد و چوینه نزیك مه‌تاری هیسرۆ و كه‌مێك گفتوگۆمان كرد".
شاسوار نووسیوویەتی "تۆ مردیت و به جێت هێشتین، خه‌ڵكی تریش هه‌یه ده‌مرن، به‌ڵام جیاوازی تۆ و ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه تا دوا ساته‌كانی ژیانت له خه‌می ئه‌وانه‌دا بویت كه له خه‌می كه‌سدا نین، جگه له خۆیان".
رۆژی هەینی 19ی ئایاری 2017، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری کۆچی دوایی کرد.