شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند؛ به‌شداریكردنی گۆڕان له‌حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێمدا په‌یوه‌سته به‌كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه و بڕیاری به‌شداریكردن یان به‌شدارینه‌كردنیش لای جڤاتی نیشتمانییه نه‌ك خانه‌ی راپه‌ڕاندن.
شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی وه‌فده باڵاكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه" سەردانی ئەمڕۆمان لەسەر داوای ره‌سمی پارتی بوە بۆ کۆبونەوە لەسەر ئاستی باڵا، کە لەدوای (12)ی ئۆکتۆبەری ساڵی (2015)ەوە ئەوە یەکەمجارە وه‌فدی باڵا دەچێتە هەولێر بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی".
به‌پێی قسه‌ی شۆڕش حاجی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جگه له پێشنیار‌و بۆچونی خۆی له‌سه‌ر دۆخی ئاینده‌ی هه‌رێم هیچ بڕیار و قسه‌یه‌كی نه‌بوه، به‌ڵام ئاشكراشی ده‌كات، بڕیاری ئه‌وان بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم په‌یوه‌سته به كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێوه بڕیاره‌كه‌ش له‌جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وە.