لەبەرامبەر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئەردۆغان بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجومەنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا سەفەر بەریی (هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی) ڕاگه‌یاند و داوا لە هاوڵاتیان دەکەنچەک هەڵبگرن..
پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە ١٢ی کانونی یەکەم رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هەڕەشەی داگیرکردنی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-ی کرد، شەوی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆبەڕێوەبەریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کرد، کە بڕیار وا بەمنزیکانە بکرێتەسەر رۆژئاوای کوردستان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدەکەن، ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سەفەر بەریی (هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی) ڕاده‌گه‌یه‌نین، بانگ له هه‌موو خەڵکی بەشەرەفی سوریا ده‌كه‌ین، كه یه‌كده‌ستانه دژی سیاسه‌ته داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستنه‌وه.
ده‌قی ڕاگەیەندراوەکە:
به ناوی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا لێدوان و هه‌ڕه‌شه دوژمنكارانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له دژی هه‌رێمه‌كانمان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تای ئاڵۆزیی سووریاوه هه‌وڵ ده‌دات به‌شێكی خاكی سوریا داببڕێت و بیخاته سه‌ر خاكی توركیا، به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت سنووری میساقی میللی بگه‌ڕێنێته‌وه. ئامانجی ئه‌ردۆغان ته‌نیا باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا نییه، به‌ڵكو ئامانجه‌كه‌ی یه‌كێتیی خاكی سوریایه.
له كاتێكدا كه داعش دوایین هه‌ناسه‌ی خۆی له دێره‌زۆر ده‌دات، ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی هه‌ڕه‌شه‌كانییه‌وه سوریا داگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر داعش كه‌م بكاته‌وه و ته‌مه‌نی درێژ بكاته‌وه، له كاتێكدا ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك گورز لێدانه له یه‌كگرتوویی کۆمەڵایەتیی سوریا و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی سوریا له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، چونكه به مه‌ترسیی له‌سه‌ر خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م لێدوانه دوژمنكارانه‌یه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ش به ئامانج ده‌گرێت كه ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كان له هاوپه‌یمانه‌تیی نێودەوڵەتیی دژ به داعش به‌ده‌ستیان هێناوه، له هه‌مان كاتدا، دۆخی ئه‌منیی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به ئامانج ده‌گرێت كه گه‌له‌كه‌مان له سوریا له سایه‌یدا ده‌ژی، چونكه سیست‌می توركیا له دۆخی ئه‌منیی ناڕازییه.
ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بانگ له كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتیی، به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌تیی نێودەوڵیتیی دژ به داعش ده‌كه‌ین كه له دژی پیلانه دوژمنكارانه‌كانی ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، چونکە یاسای نێودەوڵەتیی پێشێل ده‌كات، داگیركردن خۆی له‌خۆیدا پێشێلكردنی په‌یمانه نێودەوڵەتییەکانە. ئێمه بانگ له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌كه‌ین كه له دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان بوه‌ستنه‌وه، چونكه ئه‌و سیاسه‌تانه به گوێره‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی ناتۆ نین، چونكه ئه‌ردۆغان هه‌رێمێك ده‌كاته ئامانج كه هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه له‌سه‌ر ئاسایشی و‌ڵاته‌كه‌ی.
له هه‌مان كاتدا، بانگەوازیی لە حكومه‌تی سووریاش ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستێكی فه‌رمیی له دژی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه پیشان بدات، چونكه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌شێك له خاكی سوریا داگیر بكات، ئه‌مه‌ش به واتای پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی سوریایه.
هه‌روه‌ها بانگ لە هێزه دیموكراتییه‌كانی هه‌رێمه‌كه و جیهان ده‌كه‌ین، كه به ئیراده‌ی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بوه‌ستنه‌وه و له‌گه‌ڵ ئێمه دژی ئه‌ردۆغانی هاوكاری داعش بوه‌ستنه‌وه. له هه‌مان كاتدا له دژی شه‌ڕی قڕكردن كه ئه‌ردۆغان دژی ئێمه ڕایگه‌یاندووه بوه‌ستنه‌وه.
ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سەفەر بەریی (هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریی) ڕاده‌گه‌یه‌نین، بانگ له هه‌موو خەڵکی بەشەرەفی سوریا ده‌كه‌ین، كه یه‌كده‌ستانه دژی سیاسه‌ته داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستنه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه هه‌موو هێزی خۆمان بۆ پاراستنی خاك و گه‌لی خۆمان به‌كاربێنین. پێویسته ئێمه هه‌موو شتێك بكه‌ین كه یه‌كێتیی خاكی خۆمان و برایه‌تیی گه‌لان بپارێزین.