کەسێک بە هەزاران دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرا

لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران، کەسێک بە هەزاران دۆلاری ساختە دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران، کارمەندانى بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى کۆمەڵگەى دەروازەى نێودەوڵەتیى حاجى ئۆمەران، توانیویانە هاووڵاتییەکى هەرێمى کوردستان، دانیشتووى سۆران لە کاتى گەڕانەوەى لە وڵاتى ئێران، بۆ هەرێمى کوردستان بە بڕى 4500 چوار هەزار و پێنج سەد دۆلارى ساختەى ئەمریکى دەستگیر بکەن.

ئەوەش خراوەتەروو، تۆمەتبارەکە ئیستا ڕەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە کراوە، بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایى خۆى.



PM:02:33:13/12/2018