بۆچی خواردنی شێلم لە زستاندا پێویستە
هەرکە باسی زستان و سەرما دەکرێت زۆربەی خەڵکی بیری بۆ لای خواردنی شێلم ئەچێ ، شێلم جۆرێکە لە سەوزە کە سەلکەکەی بەکار دەهێنرێت بەزۆری لەوەرزی پایز و زستاندا دەست دەکەوێت ، سەلکی شێلم پڕێیەتی لە کانزاو ڤیتامین ، بەتایبەت ڤیتامین C، E، K، B6 هەریەک لەم ڤیتا مینانەش زۆر گرنگن بۆ وەرزی سەرما.
لێرەدا چەند سەودێکی سەرسوڕهێنەری شێلم دەخەینە ڕوو کە پێویستە لە وەرزی سەرممادا بخورێت.
ـ دژە شێرپەنجەیە: شێلم دژە ئۆکسانە و دەجنگێت دژی خانە شێرپەنجەییەکان ، هەروەها ڤیتامین سی تێدایە ئەمەش یارمەتی زیندو بونەوەی خانەکان دەدات.
ـ کێش دادەبەزێنێت، بەسودە بۆ نەخۆشی شەکرە: شێلم هەرچەندە ڕۆڵی پەتاتە دەبینێت بەڵام وەک پەتاتە کاربۆهیدرایتی تێدا نییە، هەروەها یارمەتی جێگیر بونی ئەنسۆلین دەدات، ڕێژەیەکی زۆرباشیش فایبەری تێدایە ئەمەش یارمەتی زو تێربون دەدات و بۆیە کێشی لەش دادەبەزێنێت.
ـ بەسودە بۆ کرداری هەرس: هەبوونی فایبەر لە شێلمدا یارمەتی چالاک بوونی بەکتریای بەسودی هەناو دەدات، هەروەها زۆر بەسودە بۆ ئەوکەسانەی کێشەی قەبزیان هەیە.
ـ بەرگری لەش بەهێز دەکات: ڤیتامین C لەشێلمدا یارمەتی بەهێزبونی بەرگری لەش و دروست بونی خڕۆکەی سوری خوێن دەدات.
ـ پیری دوا دەخات: خواردنی شێلم یارمەتی بەهێز بونی چاو دەدات و دژی پیرییە، لەبەر ئەوەی ڤیتامین C تێدایە ئەم ڤیتامینەش بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین.
ـ یارمەتی بەهێزبونی ئێسک دەدات: شێلم هەندێک لە باشترین کانزاکانی وەک زینک، کالسیۆم، مەگنسسیۆمی تێدایە کە هەریەک لەم کانزانەش ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە بەهێزبون و تەندروست هێشتنەوەی ئێسک.
ـ یارمەتی پەستانی خوێن دەدات: پۆتاسیۆم کە لە شێلمدا هەیە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات بەهۆی ئەوەی کە قەلەقی و کۆلسترۆڵ ناهێڵیت.
وە: هە ـف
سەرچاوە: https://98five.com/
PM:07:48:13/12/2018