کەمێک پێش ئێستا فرۆکەکانی تورکیا بۆردومان ناوچەکانی کەمپی مەخمور دەکەن لە ڕۆژئاوای ھەولێر و گوندێکی شەنگالیان بۆردومان کرد
بە گوێرەی هەواڵێکی ئێن ئاڕ تی فڕۆکەکانى تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنورى مەخمور و شنگال بۆردومان کرد.
ڕوونیشی کردووەتەوە یەکێک لە بۆردومانەکان بۆ سەر دەوروبەرى کەمپێکى ئاوارەکانى باکورى کوردستان بووە لە سنورى مەخمور.
هەر بە گوێرەی ئەو میدیایە بۆردومانەکەى دیکە بۆ سەر ناوچەکانى گرعزێر و گەلى شلو بووە لە سنورى شنگال و تا ئێستاش زیانى بۆردومانەکان نەزانراوە.
هاوکات وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند بەمەبەستی پاراستنی سنورەکانیان، هیزە ئاسمانییەکانیان لە رێگەی فڕۆکەوە شنگال و چیای قەرەچوغیان بۆردومان کردووە.