نادیە موراد هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
سبەینێ سەرسانی شارۆچکەی شەنگال دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی، سبەی نادیە
موراد، هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨ سەردانی شارۆچکەی شەنگال بکات،
ئەوەش پاش ئەوەی ئەمڕۆ گەیشتە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ نادیە موراد سەردانی هەرێمی کوردستانی
کرد و داوای لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم کرد هەوڵی گەرانەوەی ئاوارهكانی شنگال و ئێزدییەکان بدات و ڕۆڵی خۆیان
بگێرن لە ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری لە ناوچەکەدا.
نادیە
موراد ڕاشیگەیاند لە ئێستادا ئێزدییەکانی
شەنگال لەدۆخێکی خراپدا دەژین و داواشی کرد حکومەتی هەرێم ڕۆڵى خۆى بگێڕێت
لە ئاوهدانكردنهوهى شهنگال و ناوچهكانى دیكهى ئیزدییان و گهڕاندنهوهى
ئاوارهكان و ژیان و پاراستنى سهقامگیرى لهو ناوچانه.